بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەعید ئیرڤانی، باڵوێزی ئێران و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکی کاتیی ئەنجومەنی ئاسایش و ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان وتی: ئیدیعای بێ بەڵگە و ئاماژە نابەجێکان لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران لە نامەی بەرواری ٨ی ئاپڕیلی ٢٠٢٤، لە لایەن نوێنەری ڕژیمی ئیسرائیل لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕەتدەکەمەوە.
وتیشی: ئەو پاگەندەیەی لەو نامەیەدا کراوا بێ بنەمایە و تەنیا هەوڵێکی بێ ئومێدانەی ڕژێمی ئیسرائیلە بۆ لادانی سەرنجی نێودەوڵەتی لە تاوانە قێزەونەکان و کردەوەی ژینۆسایدیی ئەم ڕژێمە ئاپارتایدە دژ بە گەلی فەلەستین لە کەرتی غەززە.
ئیرڤانی لە درێژەی قسەکانیدا وتی: دووپاتی دەکەمەوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران هەرگیز شەڕی دژ بە ڕێژیمی ئیسرائیل دەستپێنەکردووە و هیچ نیازێکیشی نییە لە داهاتوودا ئەو کارە بکات. بەڵام کۆماری ئیسلامی ئێران بە پێی یاسا نێونەتەوەییەکان مافی سروشتی خۆی بە پارێزراو دەزانێت بۆ وەڵامدانەوە بە هەرچەشنە بەکارهێنانێکی هێز یان کردەوەی دەسدرێژکاری دژ بە سەروەریی، یەکپارچەیی خاک، ئەمنیەت و بەرژەوەندی نەتەوەیی خۆی.
Your Comment